تەرمی کۆچبەرێکی کورد له‌ ڕووباری ڕاین له‌ ئه‌ڵمانیا دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەرمی کۆچبەرێکی کورد له‌ ڕووباری ڕاین له‌ ئه‌ڵمانیا دۆزرایەوە

 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕای گەیاند، دوای دوو مانگ لە ونبوونی، تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ڕووبارێکی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/1/2021، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، کە دوای ئەوەی پەنابەرێکی کورد بەناوی ئەیاس حەسەن ھەرکی، لە ڕۆژی  13/11/2020 دەچێتە سەر ڕووباری راین، لە کەناری رووبارەکە بۆ ماوەیەک دەمێنیتەوە و دواتر بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ ھەواڵی نامێنێت و ون دەبێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی فیدراسیۆنەکە، دوای ئەوەی ھەواڵێک لەماڵپەری پۆلیسی شاری کۆڵن سەبارەت بە دۆزینەوەی ته‌رمێك لە رووباری ڕاین بڵاو دەبێتەوە، كه‌سێكی نزیكی ئەیاس پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دوای وردەکاری  بۆیان روون دەبێتە کە ته‌رمی ناوبراوه‌، بۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دڵنیابوونی زیاتر، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە و کاری پێویست، تەرمی کۆچبەرە کۆچکردووەکە دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی له‌ كوردستان.