"بەھۆی جیاوازی لە جێبەجێکردنییەوە عێراق بە پێناسی گومرگ زیانی لە کەرتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان داوە"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"بەھۆی جیاوازی لە جێبەجێکردنییەوە عێراق بە پێناسی گومرگ زیانی لە کەرتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان داوە"

سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و هەناردەکارانی کوردستان ڕایگەیاند، عێراق بۆ خۆی پێناسی گومرگی دەرکردووە و لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و لای خۆی جێبەجێ ناکات، ئەوەش وایکردووە کە زۆرینەی کۆمپانیا بازرگانییەکانی کوردستان بچنە مەرزەکانی عێراق کار بکەن.

عەبدولرەحمان شێخ مستەفا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند مانگێکە پێناسی گومرگ لەلایەن عێراقەوە دەرچووە و ھەموو مەرزەکان بە ھەرێمی کوردستانیشەوە پێوەی پابەندکراون کەوتووەتە باری جێبەجێکردن کە بەپێی ناوەڕۆکی یاساکە،کاری بازرگانی لە ھەموو مەرزەکان بە یەک مەرج و ڕێنوێنی دەبێت و کۆمپانیا بۆی ھەیە لە ھەر مەرزیک بیەوێت کاری ھاوردەکردن ئەنجام بدات".

گوتیشی: "ئەوەی تێبینیمان کردووە یاساکە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت بەڵام لە سنوورێکی بەسڕە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و زۆرترین کارئاسانی بۆ بازرگانان دەکرێت ئەوەش وای کردووە لە مەرزێکی وەکو باشماخ لە ٦٠ کۆمپانیا ٥٠ کۆمپانیا بچن بۆ بەسڕەو لەوێوەوە کاڵا ھاوردە بکەن ".

ڕونیشیکردەوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان لەو جیاکارییە ئاگادارکردووەتەوە و داوامان لێکردوون کە ھەوڵەکانیان لەگەڵ بەغدا بخەنەگەڕ کە بەھۆیەوە داھاتی گومرگ بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە و کاڵاکانیش بە کوالێتی باشتر بەدەست ھاووڵاتی دەگات".