پزیشکان و پسپۆڕان لەمەڕ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و نیشانەکان و ئاماژەکان، ئەم حاڵەتە بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن، شەش نیشانەی گرنگ لە جەستەتدا لە نیشانە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێنە، لەوانە: بیناییت لێڵ دەبێ، رۆژانە چندینجار و زیاتر لە جاران پێویستت بە توالێت دەبێ، بەردەوام هەست بە تینوویەتی دەکەیت، هەمیشە هەست بە ماندووبوون دەکەی، برینەکانت زۆر درەنگ چاک دەبنەوە و لەکۆتاییدا تووشی سەرئێشەی رۆژانە دەبیت.