زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەم کاریگەرییەشی هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەم کاریگەرییەشی هەیە

 

پزیشکان و شارەزایان پێیان وایە، خواردنەوەی ئاوی زۆر، تەنیا هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەدرێژایی رۆژ زیاتر لە پێویست بچیتە توالێت، بەڵکوو هۆکاریتریش هەیە بۆ دروستبوونی ئەم حاڵەتە.

سەبارەت بەم بابەتە، پزیشکان و پسپۆڕان لە بەشی تەندروستیی پێگەی فەرمیی (بەیتووتە) روونی دەکەنەوە، رۆیشتنی زیاد لە پێویست بۆ توالێت نائاساییە و هۆکارەکە تەنیا لە ئەنجامی خواردنەوەی ئاوی زۆر دروست نابێت، بەڵکوو زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خوێ و خۆراکی سوێر، هەمان کاریگەریی هەیە لەسەر گورچیلەکانت. واتە کاتێک خوێ زۆر دەخۆیت، گورچیلەکانت بە مەبەستی جیاکردنەوەی خوێی زیادە لە خوێنت، چالاکیی زیاتریان ئەبێ و کاری زیاتر ئەنجام دەدەن و لە ئەنجامدا تۆش زیاتر دەچیتە توالێت.