کشمیش یەکێکە لەو خواردنانەی، کە لە زۆر رووەوە بۆ خانمان بەسوودە. خواردنی رۆژانەی چەند دەنک کشمیش، کاریگەریی هەیە لەسەر ریشەی تاڵەکانی قژی خانمان و بەهێزی دەکات. هاوکات پێش بە سپیبوونی خێرای قژیش دەگرێت و ددانەکان پارێزراو دەکات لە حاڵەتی ڕەشبوون.
بەگوێرەی زانیارییە زانستییەکانی پێگەی فەرمیی (بەیتووتە)، پێویستە خانمان سوود لە خواردنی کشمیش وەربگرن، تا لە بەساڵاچووییدا تووشی نەخۆشیی زەهایمەر و نەخۆشیی MS نەبن. کشمیش بۆ ئەو خانمانەی کێشەی کەمخوێنیشیان هەیە، سوودی زۆرە و فشاری زۆری خوێنیش کۆنتڕۆڵ دەکات.