فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و ئاشكرای دهكا لە ساڵی 2020، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەشت مووچەی فهرمانبهرانی دابهش كردووه.
ئهمڕۆ شهممه 9/1/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ڕاگهیاندراوێكدا، كه خشتهی دابهشكردنی مووچهی فهرمانبهرانی بۆ ساڵی 2020 تێدا خراوهته ڕوو، بەپێی خشتەکە، ئەو پارەیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە دابینی کردووە شەش تریلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقییه و 63.8٪ـە و ئەوەی حکوومەتی عێراقیش 36.1٪ـی کۆی گشتیی مووچەی دابین کردووە.
ڕوونیش كراوهتهوه، كه حکوومەتی ههرێمی كوردستان لە 13ـی 1، 9ـی 2، 9ـی 3، 4ـی 5، 27ـی 6، 18ـی 8، 15ـی 10 و 3ـی 12 مووچەی دابەشکردووە، واتا لە ساڵی 2020، هەشت مووچەی داوە، بەڵام مووچەی مانگەکانی: 4، 7، 9 و 11ـی دابەش نەکردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، روونکردنەوەی داوە سەبارە بە بڕینی 11 ملیار و 880 ملیۆن دینار لە مانگەکانی: کانوونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ قەرزی بانکە ئەهلییەکان.
بەپێی خشتەکە: حکومەتی فیدراڵی بڕی 400 ملیار دیناری ناردووە، کە بەسەر خانەی چوار و پێنجەم بۆ پێدانی دوو مووچە دابەشکراوە، بەڵام لە مانگەکانی (5-6-7-10-11-12) حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەناردووە.
بەگشتی بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت لە ساڵی 2020، شەش تریلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی تەرخان کردووە.