له ڕووداوێكی نامۆدا كه له وڵاتى هیندرۆراس ڕووى داوه، پیاوێك دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر به‌خاكسپاردنیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك ده‌كات.
ڕووداوه‌كه له كۆتایی مانگی ڕابردوو بووه، كه ڤیكتۆریا سارمینتۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆكسیدینت، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانى هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 65 ساڵییه‌كه‌ی به په‌تاى كۆرۆنا پێده‌گات.
ئافره‌ته‌كه به په‌شۆكاوی و بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڕوو له نه‌خۆشخانه ده‌كات و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه، دوای ڕێگه‌پێدانی، ته‌رمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه و له شارۆچكه‌ی نیكۆڵاس له كوبان، به‌خاكی ده‌سپێرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر به‌خاكسپاردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڤیكتۆریا به هه‌واڵی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ى له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی شارۆچكه‌ی ده‌وروبه‌ری ترینیداد تووشی شۆك ده‌بێت.
وه‌ك ماڵپه‌ڕى (ده‌یلى مه‌یل)ى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ڤیكتۆریا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه له ساردخانهكهدا تێكه‌ڵاوییه‌ك ڕووی داوه.
ئافره‌ته‌كه داوای خه‌رجییه‌كانی به‌خاكسپاردنه‌كه له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتداران له زانیارییه‌كانی ساردخانهكهدا وردتر بن".