مۆزەخانەی ڕستن و چنینی كوردەواری کە لەسەر قەڵای هەولێرە و هەردەم بەڕووی گەشتیاراندا كراوەیە.
رۆژانە گەشتیارێكی زۆر سەردانی ئەو مۆزەخانەیە دەكەن بۆ بینینی كاری دەستی دێرینی كوردەواری و ئەو مۆزەخانەیە سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.
قەڵای هەولێر یەکێکە لە دێرینترین قەڵاکانی جیهان، دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و ئەم قەڵایە 25 مەتر بەرزە لەڕووی زەوی، بەرزییەکشی لە سەر ئاستی رووی دەریا 431 مەترە. رووبەڕەکەی 110 هەزار مەتر دووجایە و مێژووی بیناسازی كردنی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش زایین.
خانووەكانی قەڵای هەولێر لە 506 خانوو کە دەکەونە گەڕەکەکانی سەرای، تۆپخانە و تەكیە پێکهاتووە.
قەڵای هەولێر، یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانە و بە هێمای شارستانییەت و دێرینیی مێژووی کورد دەناسرێت و لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کراوە و بڕیارە ئەمساڵ درێژە بە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بدرێت و زۆربەی ەبشەکانی بەڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە.