وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریی توند له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریی توند له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌دا

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ئه‌مڕۆ هۆشداریی توندی له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌ ئاردایه‌ و داوای كرد ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌و بكرێن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/1/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و هۆشداریی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا دا، كه‌ له‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ زۆر به‌ خێرایی بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و هه‌موو ته‌مه‌نێك تووشی ده‌بێ و ژماره‌ی مردوانیش زیادی كردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا و ژماره‌ی مردوان له‌ عێراق و زۆریی ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌، نابنه‌ هۆی ڕه‌وانه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌ر وڵاته‌كه‌، به‌ تایبه‌ت مه‌ترسییه‌كه‌ زۆر ده‌بی به‌ هۆی گه‌شتی عێراقییه‌كان و هاتنی كه‌سانی بیانیش بۆ ێراق.

داواشی كرد كه‌ ڕێوشوێنی خۆپارێزیی توند بگیرێته‌ به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا بگیرێ.

داواشی كردووه‌ مێدیاكان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و دامه‌زراوه‌ ئایینیییه‌كان ڕۆڵی گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیاندا بگێڕن.