به‌ڤیدیۆ.. محه‌مه‌د نه‌جاڕ كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. محه‌مه‌د نه‌جاڕ كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

محه‌مه‌د نه‌جاڕ، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (ئێستا له‌ كوێی) بڵاو كرده‌وه‌.

محه‌مه‌د نه‌جاڕ خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، یوسف له‌شكری له‌ هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

له‌باره‌ی كلیپه‌كه‌یه‌وه، محه‌مه‌د نه‌جاڕ‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هیوادارم گۆرانییه‌كه‌ به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت، چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مى دیكه‌م بن".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانییه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانى زیاتر له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.