حه‌سه‌ن شه‌ریف، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، به ناوی (بێ سۆزێ) بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د ته‌ها، هونه‌رمه‌ندی كورد، تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه و پێشتر خۆی گوتوویه‌تی، حه‌سه‌ن شه‌ریف به میوزیكێكی نوێ تۆماری كردووته‌وه و به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن شه‌ریف ئه‌لبوومێكی گۆرانی كه له 10 تڕاك پێكهاتووه و سه‌رجه‌میان كلیپ كردووه ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هه‌فتانه كلیپێك له ئه‌لبوومه‌كه‌ی له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو ده‌كاته‌وه.