لە گرفتەکانی کەرتی گەشتیاریی سنووری کۆیە دەکۆڵدرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گرفتەکانی کەرتی گەشتیاریی سنووری کۆیە دەکۆڵدرێتەوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە ڕای گەیاند، لە سنووری قەزای کۆیە چەندین ناوچەی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری ھەن، بۆ ئەو مەبەستە دەستەی گەشتوگوزار بەڵێنیی چارەسەرکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە سنوورەکە داوە.

ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای کۆیە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "سنووری قەزای کۆیە ھاوشێوەی چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەرێمی کوردستان و بەھۆی بوونی ئاو و ھەوای گونجاو، خاوەنی چەندین شوێنێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە زێی تەقتەق کاری دروستکردن و نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت کە ساڵانە بە ھەزاران گەشتیار ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن".

گوتیشی: "چەند پڕۆژەیەکی دیکەی گەشتیاری کارکردن تێیاندا وەستاوە، ھاوکات چەند شوێنێکی شوێنەواری ھەن دەتوانرێت بکرێنە شوێنەواری گەشتیاری، بۆیە دوای داواکاریمان، دەستەی گەشتوگوزار بەڵێنیی چارەسەرکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکانی پێ داین".

ڕوونیشی کردەوە: "بەڵێنیی ئەوەشیان پێ داوین پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە سنووری شارەدێی تەقتەق جێبەجێ بکرێت بۆ ئەو مەبەستە دەستیان کردووە بە ئامادەکاریی پێویست کە وێڕای بووژانەوەی گەشتیاریی سنوورەکە، دەرفەتی کاریش بۆ دەیان بێکاری سنوورەکە دەڕەخسێنێت".