وەزارەتی شەهیدان ڕوونكردنەوەیەك لە بارەى بڕینى مینحەى بەشێک لە زیندانیانى سیاسى بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی شەهیدان ڕوونكردنەوەیەك لە بارەى بڕینى مینحەى بەشێک لە زیندانیانى سیاسى بڵاو دەكاتەوە

بریکارى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەشێک لەو زیندانیە سیاسییانەى بەر چاکسازی کەوتوون و مینحەکانیان بڕاوە، دواى پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان، ئەگەر دەرکەوت هیچ مووچە و مینحەیەکى دیکەیان نییە، مینحەى زیندانى سیاسییان بۆ دەگەڕێتەوە.

بەرەڤان حەمدى بریکارى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند "ژمارەیەک زیندانى سیاسى، ئەوانەى دە ساڵە مووچە وەردەگرن بە بڕیارى حکوومەت و لە قۆناغى یەکەمى جێبەجێکردنى یاسای چاکسازی مینحەکانیان بڕاوە، بەڵام پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیاندا دەکرێت، ئەگەر دەرکەوت ئەو کەسە سوودمەند نییە و هیچ مووچە و مینحەیەکى دیکەى نییە، ئەوا مینحەى زیندانى سیاسى بۆ دەگەڕێتەوە".

هەروەها رایگەیاند "کابینەى نۆیەم دەستى کردووە بە جێبەجێکردنى پڕۆسەى چاکسازى و لە قۆناغى یەکەمدا، تەنیا لە وەزارەتى شەهیدان مینحەى زیاتر لە 13 هەزار دۆسیەى نایاسایی بڕاوە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێ و لە قۆناغەکانى داهاتوودا چاوخشاندنەوە بە دۆسیەى تەواوى شەهیدان و زیندانیانى سیاسی دەکرێت".

ئاماژەى بەوەش دا "دواى چاوخشاندنەوە بە دۆسیەى زیندانیانى سیاسى ئەو کەسانەى هیچ مینحە و مووچەیەکى دیکەیان نییە، مینحەى زیندانى سیاسییان بۆ دەگەڕێتەوە، تەنانەت ئەگەر دە ساڵیشیان تەواو کردبێ لە وەرگرتنى مینحەکانیان".