گۆڕێکی شوێنەواری لە پشدەر شێوێندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گۆڕێکی شوێنەواری لە پشدەر شێوێندرا

لە سنووری قەزای پشدەر گۆڕێکی شوێنەواری شێوێندرا، قایقامیەتی پشدەریش رایگەیاند كە هەوڵی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەدەن.

حوسێن خدر لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی پشدەر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئاگادار کراونەتەوە کە یەکێک لە گۆڕە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی قەزای پشدەر لەلایەن هەندێک کەسەوە هەڵکەندراوە و شێوێندراوە.

گوتیشی دوای ئەوەی تیمێکی پەیوەندیداری قایمقایەتی قەزای پشدەر سەردانی شوێنەکەیان کرد، گۆڕەکەیان هەڵبەستەوە و کێلەکانیان دانایەوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو کارە نایاسایی و نابەرپرسیارانەیە، بۆیه هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی دەست پێکردووە.