گەنجێك لە سنووری سلێمانی بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەنجێك لە سنووری سلێمانی بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكەی بازیانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرێكارێكی گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

محەمەد خورشید كەسێكی نزیك لە قوربانییەكە بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئارام عەباس كرێكاری پاڵاوتگەی نەوتی بازیان بەهۆی گرتنی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

شەریف رەحیم گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ هەواڵەكەی پشتراست كردەوە و بە (باسنیوز)ی راگەیاند تەرمی ئەو گەنجە لەبەر نزیكی بازیان لە سلێمانی، نەهێنراوە بۆ چەمچەماڵ، بەڵكو براوەتە سلێمانی.