بەڤیدیۆ.. عەبدولقەھار زاخۆیی کلیپێکی دوێت بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. عەبدولقەھار زاخۆیی کلیپێکی دوێت بڵاو دەکاتەوە

عەبدولقەھار زاخۆیی، ھونەرمەندی بە ناوبانگی کورد لەگەڵ هونەرمەندێکی عەرەب، گۆرانییەک بە شێوەی دوێت و ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (کوردستان) بڵاو دەکاتەوە.

گۆرانییەکە باسی کارەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئومێدی خەڵکی بە کابینەکەی  و چاکسازی دەکات.

گۆرانییەکە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی تۆمار کراوە، کلیپەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا بڵاو کراوەتەوە. 

عەبدولقەهار زاخۆیی گۆرانییەکەی لەگەڵ هونەرمەندی عەرەب محەمەد عەبدولجەبار تۆمار کردووە، کە یەکێکە لە ھونەرمەندە بە ناوبانگەکانی عێراق و عەرەب، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

عەبدولقەھار زاخۆیی، بە یەکێک لە ھونەرمەندە بە ئەزموون و بە ناوبانگەکانی کورد دادەنرێت، خاوەنی ژمارەیەک گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.