لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا تەنیا لە وەزارەتی شەهیدانەوە ساڵانە 12 ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا تەنیا لە وەزارەتی شەهیدانەوە ساڵانە 12 ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە

بەرپرسێکى وەزارەتى کاروباری شەهیدانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە هۆى جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى چاکسازیی و بڕینى مینحەى زیاتر لە 13 هەزار دۆسیەى نایاسایی لە وەزارەتى شەهیدان، ساڵانە 12 ملیار دینار بۆ خەزێنەى حکوومەت دەگەڕێتەوە.

بەرەڤان حەمدى، بریکارى وەزارەتى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتى هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لە قۆناغى یەکەمى جێیەجێکردنى یاساى چاکسازى کە کابینەى نۆیەم دەستى پێکردووە، تەنیا لە وەزارەتى شەهیدان مینحەى زیاتر لە 13 هەزار دۆسیەی نایاسایی بڕدرا، کە بەو هۆىیەوە ساڵانە سەرووى 12 ملیار دینار بۆ خەزێنەى حکوومەتى هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە".

راشیگەیاند: "پڕۆسەى چاکسازیی بەردەوام دەبێ و لە قۆناغەکانى داهاتووشدا چاوخشاندنەوە بە دۆسیەى تەواوى شەهیدان و کەسوکارى شەهیداندا دەکرێت،بەپێى یاساى چاکسازى و یاساى ژمارە 9ى کەسوکارى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى کە ئێستا کارى پێدەکرێ".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" پڕۆسەى چاکسازیی قۆناغى باشى بڕیوە و بەردەوامیش دەبێ، رەنگە لە زۆرینەى وەزارەت و دام و دەزگاکان کەسانێک بە ناشایستە مووچە وەربگرن، بەبڕینى مووچەى ئەو کەسانە ساڵانە داهاتێکى زۆر بۆ خەزێنەى حکوومەت دەگەڕێتەوە".