چۆن هاوڕێ بۆ منداڵەکەت هەڵدەبژێری؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆن هاوڕێ بۆ منداڵەکەت هەڵدەبژێری؟

 

بێ گومان کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیی دۆست و هاوڕێگرتن لەسەر کوڕان و کچانی هەرزەکار، کە لە تەمەنێکی هەستیاردان، زۆرە و ئاساییە خێزانەکان نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بەم بابەتە دەرببڕن و پێیان خۆش بێ بزانن کێ هاوڕێیایەتیی کچ یاخود کوڕەکەیان دەکات.

لەسەر خێزانەکان پێویستە نیگەرانی منداڵەکانیان ببن و بە چاودێریکردنی ورد و گرنگیدان بەم بابەتە نەهێڵن، کە منداڵەکەیان تێکەڵ بە کەسانی خراپ ببێت. هەوڵ بدەن لە هەڵبژاردنی دۆست و هاوڕێ بۆ کوڕ و کچەکەتان بەشدار بن و بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆڕی خزم و ناسیاو و قوتابخانە و گەڕەک، دۆست و برادەری باش و شیاو بۆ منداڵەکەت هەڵبژێرە، کە تا ڕادەیەکیش نزیک لە تەمەنی یەکتر بن، لە حاڵەتێکی تردا ئەگەر منداڵ لەدەرەوەی ئەم بازنەیە هاوڕێیەکی بۆ خۆی هەڵبژارد، سەرەتا هیچ بڕیارێکی توند نەدەی، بەڵام وا باشترە بۆ ئەوە شارەزای بی، داوەتی بکەیتە ماڵەکەت و لەنزیکەوە بیناسی. خاڵێکی تر، کە پێویستە گرنگیی پێ بدەی، بۆ ئەوە منداڵەکەت بتوانێ لە پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا تووشی کێشە نەبێت، دەبێ فێری بکەی ئیشێک، کە پێی خۆش نییە لەسەر داوای هاوڕێیەکانی ئەنجامی نەدات و هیچ کات لە گوتنی نە (نەخێر) بە بەرامبەرەکەی شەرم نەکات.

لەکۆتاییدا دۆست و هاوڕێی منداڵەکەت پێویستە هاوتەمەنی بێت و وا باشترە لە چەندین خاڵی هاوبەشدا یەک بگرنەوە.