پەرلەمانتارێک: پێش پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەش هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی داوای مووچە لە بەغدا بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: پێش پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەش هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی داوای مووچە لە بەغدا بکات

ئەندامێکى لێژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند هەرێمى کوردستان مافى خۆیەتى داواى مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران لە بەغدا بکات، لەسەر بنەماى یەک لەسەر دوازدە لە یاساى بودجەى ساڵى 2019ى عێراق.

شێروان میرزا، ئەندامى لێژنەى دارایى و ئابوورى لە پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "هەرچەندە رێککەوتنێک لە نێوان حکوومەتى هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە بۆ ناردنى بەشە بودجەى کوردستان لە پڕۆژە یاساى بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2021،بەڵام تا ئێستا بودجەى عێراق پەسەند نەکراوە و مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى عێراق لەسەر بنەماى یەک لەسەر دوازدە لە یاساى بودجەى ساڵى 2019ى عێراق دابەش دەکرێت".

راشیگەیاند: "بەر لە پەسەندکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى عێراقیش، هەرێمى کوردستان مافى خۆیەتى داواى مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى کوردستان لە بەغدا بکات، لە حاڵەتى پەسەندکردنى بودجەش ئەگەر پشکى هەرێمی کوردستان کە 12,67%ى بودجە جێگیر کرا،ئەوا بەبێ کێشە مانگانە بڕى 450 ملیار دینار لە بەغداوە رەوانەى هەرێمی کوردستان دەکرێ".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "لە هەردوو حاڵەتی پەسەندکردن و پەسەندنەکردنى بودجەى 2021ى عێراق پێویستە حکوومەتى عێراق بەشە بودجەى هەرێمی کوردستان رەوان بکات، چونکە لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ساڵى 2019 و 2021  رێککەوتن هەیە".