ڕیزبەندی نوێی پاسپۆرتە بەهێزەكانی جیهان بڵاوكرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕیزبەندی نوێی پاسپۆرتە بەهێزەكانی جیهان بڵاوكرایەوە

ژاپۆن باشترینە و عێراق و ئەفغانستان خراپترینن لە جیهان

ماڵپەڕی "دەیلی مەیڵ"ی بەڕیتانی ریزبەندی نوێی بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهانی بڵاو كردەوە، كە پاسپۆرتی ژاپۆن لە سەرووی هەمووانەوە دێت، پاسپۆرتەكانی عێراق و ئەفغانستانیش خراپترینن.

بە پێی ڕیزبەندییە نوێیەكە، پاسپۆرتی ژاپۆنی یەكەمینە لە جیهان و هاووڵاتی ژاپۆنی دەتوانێ سەردانی 191 وڵاتی جیهانی بكات بە بێ وەرگرتنی ڤیزا.

ئەم ڕیزبەندییە نوێیە لەلایەن دەزگای هێنلی جیهانی داندراوە، كە دامەزراوەیەكی تایبەتە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی پاسپۆرت لە جیهاندا.

لە ڕیزبەندییەكەدا پاسپۆرتی سەنگافوری لە ڕیزبەندی دووەمین و پاسپۆرتی ئەڵمانی و كۆریای باشووریش لە پلەی سێیەمەوە دێن، هەروەها پاسپۆرتی ئیتاڵیا، فینلاند، سپانیا و لۆكسمبۆگ لە ڕیزبەندی چوارەمەوە دێن.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا، پاسپۆرتی میرنشینی ئیماراتی عەرەبی بەهێزترین پاسپۆرتە و لە ریزبەندی 16مینی جیهاندایە.

هەروەها عێراق لە ڕیزبەندی 109یەمین پاسپۆرتی جیهان دێت و هەڵگرانی پاسپۆرتەكە تەنها دەتوانن سەردانی 28 وڵاتی جیهان بكەن. ئەفغانستانیش لە كۆتایی ڕیزبەندییەكە دێت بە پلەی 110 و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەفغانی دەتوانن سەردانی 26 وڵاتی جیهان بكەن.