ئەمڕۆ پێنجشەممە مارك زوكربێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، كە خاوەندارییەتی تۆڕی ئینستاگرامیش دەكات، رایگەیاند تا كاتی دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، هەردوو هەژماری فەیسبووك و ئینستاگرامی دۆناڵد ترەمپیان راگرتووە.
زوكربێرگ لە راگەیەندراوێكدا ڕوونی كردووەتەوە كە نایانەوێ ترەمپ ئه‌و كاته‌ی ماویه‌تی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئەمریكا، بۆ له‌باربردنی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بەكار بێنێت.
هه‌روه‌ها گوتوویەتی له‌و بڕوایه‌دان كە رێگه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ بەكارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فەیسبووك و ئینستاگرام، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی پێشتر له دژی هەژمارەكانی تره‌مپ هه‌بوون، بۆ كاتێكی نادیار درێژ دهكرێنەوه، بە لایەنی كه‌مەوە تا دوو هه‌فته‌ی تر و تا ئەو كاتەی پرۆسه‌ی ئاشتیانه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سەرۆكی نوێ بەڕێوەدەچێت.