ستافی فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر چاوه‌ڕوانی ڕێنوێنیی نوێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ستافی فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر چاوه‌ڕوانی ڕێنوێنیی نوێن

ستافی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌ما له‌ دژی تیرۆر، چاوه‌ڕوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕێنوێنیی نوێی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن و دواتر بڕیار له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتیوان عبدوڵا، سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "تاوه‌كوو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ئایا ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت یاخود نا، چونكه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی لێژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ین كه‌ ڕێنوێنیی نوێ ده‌ربكات، كه‌ ئایا ڕێگا ده‌درێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌ یاخود نا".

گوتیشی: "ڕاسته‌ تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا كه‌می كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه‌ به‌رده‌وامن، بۆیه‌ تاوه‌كوو ڕێنوێنیه‌ نوێیه‌كان بڵاو نه‌بنه‌وه،‌ ئێمه‌ بڕیار له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه‌ ناده‌ین و ئاماده‌كاریش ناكه‌ین".

تاوه‌كوو ئێستا پێنج خولی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا له‌ ڕۆژی یه‌كی شوبات له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوونه‌، له‌ ڕۆژانی فێستیڤاڵه‌كه‌ چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن.