مه‌تین هه‌ركی، گۆرانیبێژی میللی، گۆرانییه‌كی نوێی به ناوی (مه‌شاپ دوو) بڵاو كرده‌وه.
مه‌شاپ له چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكۆر و دیكه پێكاتووه، مه‌تین به میوزیكێكی نوێ دووباره‌ی كردوونه‌ته‌وه، گۆرانییه‌كه ته‌نیا به‌شێوه‌ی ده‌نگ له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مه‌تین هه‌ركی خاوه‌نی ڤیدیۆ كلیپێك و ژماره‌یه‌ك گۆرانییه، گۆرانییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگه خێزانییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.