په‌رله‌مانتارێك: پارتى لاری نییە پۆستى سندووقى داهاتە نەوتییەکان بۆ گۆڕان بێ      
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

په‌رله‌مانتارێك: پارتى لاری نییە پۆستى سندووقى داهاتە نەوتییەکان بۆ گۆڕان بێ      

 جێگرى سەرۆکى لێژنەى سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان، رای گەیاند پارتى لاری نییە پۆستى سندووقى داهاتە نەوتییەکان بۆ بزووتنەوى گۆڕان بێ، بەڵام تا ئێستا ئەو پۆستە لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا یەکلا نەبووه‌تەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/1/2021، گولیزار رەشید، جێگرى سەرۆکى لێژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان بە (باسنیوز) ى راگەیاند: "پارتى لاری نییە لە سەر پێدانى پۆستى سندووقى داهاتە نەوتییەکان بە بزوتنەوەى گۆڕان، چونکە بەپێى رێککەوتنى نێوان پارتى و گۆڕان ئەو پۆستە بۆ بزووتنەوەى گۆڕان یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام یەکێتیش داواى ئەو پۆستەى کردبوو، بۆیە تا ئێستا ئەو پۆستە لە نێوان ئەو یەکێتى و گۆڕاندا یەکلا نەبووه‌تەوە".

راشیگەیاند، بڕیار بوو لەگەڵ متمانەدان بە بەربژێرى وەزیرى سامانە سروشتییەکان، بابەتى متمانەدان بە سەرۆکى سندووقى داهاتە نەوتییەکانیش یەکلا بکرێتەوە، بەڵام ئەو بابەتە بۆ کاتێکى دیکە دواخرا، بڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى وەزیران پۆستەکە یەکلا بکرێتەوە.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد، هەرکاتێک پۆستەکە لە نێوان یەکێتى و بزوتنەوەى گۆڕاندا یه‌كلا بووه‌وه‌، ئەوا رەوانەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بە ئامانجى متمانەپێدان، پارتیش لاری نییە لەسەر وەرگرتنى پۆستەکە لە لایەن بزووتنەوەى گۆڕانه‌وه‌".