باران حه‌كیمی، خانمه گۆرانیبێژی كورد، كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی گۆرانی ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه باران حه‌كیمی به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "گۆرانییه‌كی نوێم تۆمار كردووه، به‌م زوانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كلیپی بۆ ده‌كه‌م، پلانم داناوه كارێكی ڕه‌سه‌ن و كورده‌واری بۆ بكه‌م".
گوتیشی: "به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كلیپكردنی ئه‌و گۆرانییه‌م دوا خست، پلانم دانابوو له ماوه‌ی ڕابردوودا بڵاوی بكه‌مه‌وه".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.