نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لەبەرزبوونەوە کرد و بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 55 دۆلار نزیکبووەتەوە.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی1ی2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی 1.87% بەرزبووەوە و بە 54 دۆلار 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرێژەی 1.68% بەرزبووەوە و بە 50 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، هەروەها دەست بەسەرداگرتنی كەشتییەكی كۆریای باشوور لەلایەن ئێرانەوە لەلایەك و بڕیاری كۆمەڵەی ئۆپك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لە مانگی داهاتوودا لەلایەكی تری، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهاندا.