سەیری ئەم 22 پەرلەمانتارە عەنتیكەیە بكەن!
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەیری ئەم 22 پەرلەمانتارە عەنتیكەیە بكەن!

لە یاداشتێکدا ٢٢ پەرلەمانتار داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن كە پرسی مووچە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممە (ئەمڕۆ)ی پەرلەمانی کوردستانەوە.

عەبدولستار مەجیدی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان –یش دەڵێت: ”ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کە ٢٢ پەرلەمانتارە لەڕێگەی یاداشتێکی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، کە بابەتی بڕینی مووچە و پرسی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانەوە“... ئینجا:

1 - ئێوە سەیری ئەم 22 پەرلەمانتارە عەنتیكەیە بكەن، كۆبوونەوەكەی چوارشەممەی پەرلەمان تایبەتە بە متمانەدان بە دكتۆر كەمال ئەترووشیی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتیەكان، كەچی ئەو 22 پەرلەمانتارە عەنتیكەیە دێن و دەیانەوێت چنگ لەسەرشان و بە پاڵەپەستۆ و ھەر بۆ موزایەدە و خۆ گیڤكردنەوە خۆیان بكەن بە پەرلەماندا، بۆ ئەوەی باسی مووچە بكەنەوە بە بابەتی فشەفشی بەردەم مایكەكانی تی ڤی و ئینجا سێڵفی بۆ پەیجە شەخسیەكانیان.

جا چونكە خۆیشیان نیو مووچە وەردەگرن ھەراسان بوون، ئاخر خۆی ئەمە ئەوانی ھەراسان كردووە نەك لێبڕینی لەسەدا 18 و 20 و 21 ی مووچەی مووچەخۆران. ئەگینا یەكێك پارەی پاسەوانی خۆی بخوات یان لەگەڵیان ببێت بە شەریكەبەش لە مووچەدا، چۆن ڕێی تێدەچێت خەمی مووچەی مووچەخۆرانی بێت؟

2- ئێوە سەیری ئەم 22 فەرشە ئاوریشمە عەنتیكەیەی قوم و كاشان و ئەسفەھان بكەن كە كاتێك شاندی دانوستانكاری ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق، لە بەغداوە دێنەوە بۆ ھەولێر و دەچنە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی گشت ڕاستیەكانی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و كێشەكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق لەسەر بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لای عێراق بۆ پەرلەمانتاران ڕوون بكەنەوە، سەرۆكی ھەردوو فراكسیۆنی كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەسڵەن ناچنە ئەو كۆبوونەوەیە و بایكۆتی دەكەن!

كەچی كە كۆبوونەوەكەی چوارشەممە 6 – 1 تایبەت دەبێت بە متمانەدان بە پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان، بەشێك لەم پەرلەمانتارانە و لەناویاندا عەنتیكە عەبدولستار مەجید، چنگ لەسەرشان خۆی پیا دەكات و دەڵێت ئەمڕۆ ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کە ٢٢ پەرلەمانتارە، لەڕێگەی یاداشتێکی فەرمیەوە داوامان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، کە بابەتی بڕینی مووچە و پرسی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانەوە... دەوجا وەرە!