كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. پێکهاتەی ئەرمەنی لە زاخۆ ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنیان بەڕێوە برد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی١ی٢٠٢١ لە زاخۆ، پێکهاتەی ئەرمەنی کە وەک هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان لەم ڕۆژەدا نوێژی جەژن و ڕێوڕەسمی ئایینیی خۆیان بەڕێوە دەبەن، ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنیان بەڕێوە برد.
 

لە هەرێمی کوردستان پێنج دەیر و پەرستگەی تایبەت بە پێکهاتەی ئەرمەنی هەیە کە پەرەستگەی سەرەکییان لە قەزای زاخۆیە کە لە ساڵی ١٩١٥وە تا ئێستا نزیکەی ١٧٠ خێزانی پێکهاتەی ئەرمەنی لە قەزای زاخۆ دەژین.

هەرێمی کوردستان بەهۆی ئارامی و سەقامگیری و ڕێزدانان بۆ پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکە جیاوازەکان بووەتە شوێنێکی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و ئەم کولتوورە لە ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و لە ناوەندە سیاسی و مەزهەبییەکانیش باسی لێوە دەکرێت و پێکهاتە ئایینی و مەزهەبییەکان بە ئاسوودەییەوە لە هەرێمی کوردستان کولتوور و نەریت و ڕێورەسمی خۆیان بەڕێوە دەبەن.