شارەوانیى هەولێر: بەمنزیکانە زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى تاپۆ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شارەوانیى هەولێر: بەمنزیکانە زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى تاپۆ دەکرێن

سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێر رایدەگەیەنێت دواى گۆڕینى نەخشەى زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى و پەسەندکردنى، بە هەماهەنگى ئەنجوومەنى شارەوانی دەست بە رێککارەکان دەکرێ بۆ تاپۆکردنى ئەو زەوییانە لەسەر خاوەنەکانیان لە نزیکترین کاتدا.

ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد،سەرۆکى شارەوانى هەولێر بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بە ئامانجى سوودمەندبوونى خاوەنى زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى، بڕیاردراوە بە تاپۆکردنى تەواوى ئەو زەوییانە کە ژمارەیان چوار هەزار و 200 پارچە زەوییە، ئەمەش دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا هەڵساین بە گۆڕینى نەخشەى ئەو زەوییانە لە بەرژەوەندى خاوەنەکانیا، چونکە نەخشەى ئەو شوێنە کەموکوڕى تێدابوو، بەڵام ئەو نەخشەیەى ئێستا داندراوە چەندین خاڵى ئەرێنى تێدایە و رێژەى سەوزاییشى زیاترە لە پێشتر".

راشیگەیاند: "هەفتەى داهاتوو سمینارێک بۆ خاوەنى زەوییەکانى گوندى کۆرى رێک دەخەین، لە میانەى سمنیارەکەدا ژمارەیەک لە ئەندازیارانى، نەخشەکە بۆ ئامادەبووان شیدەکەنەوە لەگەڵ خاڵە ئەرێنییەکانى بۆ سوودمەندانى گەڕەکەکە، دواى پەسەند کردنى نەخشەکە، لە رۆژنامەى فەرمی جاڕى بۆ دەدرێت، پاشان بە هەماهەنگى ئەنجوومەنى شارەوانى دەست بە رێککارەکان دەکەین بۆ تاپۆکردنى زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى لەسەر خاوەنەکانیان".

ئەوەشى خستەڕوو: "لەسەر راسپاردەى وەزیرى شارەوانى، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى نەخشەدانان و بەڕێوەبەرایەتیى نەخشەدانان و ئاوەدانى هەولێر و سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێر و ئەنجوومەنى شارەوانى، رێککارەکانى گۆڕینى نەخشەى زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى و تاپۆکردنى جێبەجێ دەکرێ، بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا هاووڵاتیان دەست بە مامەڵەکان بکەن".