نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی ڕێژەیی بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ هاوكات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، هەروەها دەست بەسەرداگرتنی كەشتییەكی كۆریای باشوور لەلایەن ئێرانەوە لەلایەك و بڕیاری كۆمەڵەی ئۆپك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لە مانگی داهاتوودا لەلایەكی تری، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی مارس ٩٦ سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە ٥٢ دۆلار و پێنج سەنت بۆ هەر بەرمیلێك.

هەر ئەم ئێوارەیە نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تیكساسی مامناوەندی بۆ رادەستكردنی ئەم مانگە بە بڕی ٩١ سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە ٤٨ دۆلار و ٥٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێك.