مەترسیی پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لە ژیانی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەترسیی پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لە ژیانی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەكات

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ گەیشتووەتە ئەو ڕاستیەی كە پیسبوونی ژینگەی زەوی هەڕەشە لە نیوەی دانیشتوانی جیهان دەكات، بە تایبەتی لە چەند دەیەی داهاتوودا.

بە پێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئێڵینۆی ئەمریكی، ناوچە شارستانییەكانی جیهان لە ماوەی چەند دەیەی داهاتوودا ڕووبەڕووی دابەزینێكی گەورەی ڕێژەی شێ دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی تەنگژەی ژینگەی جیهانی.

ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە زاری لی چاو زانایەكی زانكۆی ئێڵینۆی گواستووەتەوە كە ئێستا نیوەی دانیشتوانی جیهان لە ناوچە شارستانیەتییەكاندا دەژین، شارەكانی جیهانیش ڕووبەری كەمتر لە ٣٪ی وشكانیی جیهانیان گرتووە، لە داهاتوودا ئەم ناوچانە ڕووبەڕووی تەنگژەی دابەزینی ڕێژەی شێ دەبنەوە.

لی چاو نووسەری راپۆرتی "نیچەر كڵایمێت چەینگ"ە و تیمەكەی پێشبینییەكی وردی كەشوهەوای جیهانیان لە ناوچە شارستانییەكان بڵاو كردووەتەوە.

بە پێی توێژینەوەكە، ماوەیەكی زۆرە پلەی گەرمای شارەكان زۆر لە هی دەشتەكان بەرزتر بووەتەوە، بەڵام كێشە و مەترسییەكە چیتر تەنها پەیوەست نابێ بە پلەی گەرماوە، بەڵكو ڕادە و ڕێژەی شێ بەرەو كەمبوونەوە و دابەزین دەچێت.

توێژینەوەكە دووپاتی كردووەتەوە كە لە سەدەی داهاتوودا زۆربەی ئەو شارانەی جیهان كە كەناراو نین، ڕووبەڕووی تەنگژەی گەورەی دابەزینی ڕادە و ڕێژەی شێ دەبنەوە، بەمەش وشكەساڵیی توند ڕوویان تێدەكات و مەترسیی گەورە دروست دەبێت، بەڵام بوونی ڕووبەڕی سەوزایی لە شارەكاندا، تا ڕادەیەكی زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم مەترسیانەی دابەزینی ڕادەی شێ دروستیان دەكات.