ئه‌یووب عه‌لی، هونه‌رمه‌ندى كورد، نوێترین گۆرانیی خۆی به ناوی (هۆره) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌یووب عه‌لى له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه، نووسیویه‌تی: "گۆرانیی هۆره تایبه‌ت بۆ په‌یجه‌كه‌م تۆمار كراوه، هێمن عه‌لی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، ئه‌یووب و لاوك دانا عه‌بدولجه‌بار كاری میوزیكیان بۆ گۆرانییه‌كه كردووه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، بڕیار وایه له ساڵی 2021دا ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكاته‌وه.