کلانە، کۆنترین فاست فوودی دنیا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کلانە، کۆنترین فاست فوودی دنیا

کلانە، کۆنترین فاست فوودی دنیا، ناونیشانی بابەتێکە بە زمانی فارسی، کە زیاترین میدیاکانی ئێران لە گۆڤاری (کورش) وەریانگرتووە و بڵاویان کردووەتەوە.

(باس) بەشێک لەو بابەتە وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی:
کلانە یان کەلانە، نانێکی بەتام و چێژی خۆماڵی و رەسەنی کوردستان، سنە و کرماشانە، کە وەک یەکێک لە کۆنترین فاست فوودەکانی جیهان ناسراوە و بە (پیتزای کوردی)یش دەیناسن. شێوازی دروستکردنی کلانەی کوردی لە ناوچەکانی کرماشان جیاوازە. ئەم نانە لە ناوچەی هەورامان نانی کلانەی پێدەگوترێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی کرماشان بە نان پیچکینە ناسراوە.

کلانەی بەهاری لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە ناوەکەی جیاوازە. لە ئەفغانستان بولانی پێ دەڵێن، لە تورکیا گویزلمە و لە ئازەربایجان بە سەبزەلە گوتاب دەیناسن، هەڵبەت نانی لەم جۆرە لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش بە سەوزەواتی جۆراوجۆر دروست دەکەن.

کلانە بە زۆری لەناو ماڵان و لە میوانییەکان دروست دەکەن. لە دروستکردنی کلانە، پیچک و کنیواڵ بەکار دەهێنن، کە دوو جۆر رووەکن و تەمەنێکی کورتی یەک مانگ و نیوییان هەیە. کلانە لە بەهار و وەرزەکانی دیکە بە تەڕەپیوازیش دروست دەکەن. پیچک و کنیواڵ، رووەکی سروشتیی کوردستانن.

ئەو کەرەستانەی بۆ دروستکردنی کلانە پێویستن بریتین لە:
ئاردی گەنم: دوو پەرداخ
ئاو: پەرداخێک
خوێ: نیو کەوچک
کەرە: 50 گرام
زەعفەرانی کوڵاو: (ئەگەر هەبوو) بە رێژەی پێویست.
تەڕەپیواز، یان پیچکی وردکراو: دوو پەرداخ