كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پاپای فاتیكان نازناوێكی نوێی بە مارادۆنا بەخشی

پاپای فاتیكان لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری "گازیتا دیلو سپۆرت"ی وەزرشی، نازناوێكی نوێی بە یاریزانی كۆچكردووی ئەرجەنتینی مارادۆنا بەخشی و ناوی نا (شاعیری مەیدان).

سەبارەت بە كەسایەتی مارادۆنا، پاپای فاتیكان گوتوویەتی مارادۆنا بە یاریكردنی لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە جوڵە ناوازەكانی دڵی هەزاران كەسی خۆش دەكرد.

هەر لە دیمانەكەدا پاپای فاتیكان دەشڵێ لە ساڵی 2014دا لە یارییەكدا كە لەپێناو ئاشتی جیهانی ساز درابوو، مارادۆنای بینیوە، ئەوكات كەمێك تێكشكاوی پێوە دیار بووە، كە پێدەچوو كاریگەری مادە هۆشبەرەكانی بەسەرەوە بووبێت.

سەبارەت بە مردنی مارادۆناشەوە، پاپای فاتیكان دەڵێ نوێژی بۆ مردنی ئەو یاریزانە كۆچكردووە كردووە، لە نامەیەكیشدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەكەی ناردووە.