پارتی كرێكارانی كوردستان هەوڵەكانی بۆ ڕفاندنی منداڵان چڕ دەكاتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا دەیان منداڵ دەڕفێنێت كە ناو و وێنەی بەشێكیان لە لایەن خانەوادەكانیانەوە بڵاو كراوەتەوە و ڕۆژنامەنووس زانكۆ بورهان كۆی كردوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، بەشێك لەو منداڵانەی ڕفێندراون، چارەنووسیان نازاندرێت و هەندێكیشیان لە كاتی هەوڵدان بۆ خۆدەربازكردن، لە لایەن پەكەكەوە كوژراون.
١- عادل جەبار لە دایكبووی ٢١ی ٧ی ٢٠٠٦ خەڵكی كەركووك
لە ٢١ی ٣ی ٢٠١٦ رفێندراوە كە تەمەنی ٩ ساڵ و ٨ مانگ بووە.
..
٢- رۆنیدا دار داری، لەدایكبووی ١ی ١٢ی ٢٠٠٨ لە ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٠ رفێندراوە كە تەمەنی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ و ٢٨ رۆژ بووە.
٣- رەندە عومەر بەكر، لەدایكبووی ٢٠٠٦ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢٠١٧ رفێندراوە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا.
٤- شەهێن ئیسماعیل عەبدوڵا، لەدایكبووی ١١ی ١١ی ٢٠٠٦ لە كەركووك
ڕۆژی ٧ی ٩ی ٢٠١٩ ڕفێندراوە لە تەمەنی ١٢ ساڵ و ٩ مانگ و ٢٧ ڕۆژیدا.
٥- فەتحی محەمەد عومەر، لەدایكبووی ٢٦ی ١٠ی ٢٠٠٦ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
ڕۆژی ٢ی ٢ی ٢٠٢٠ ڕفێندراوە لە تەمەنی ١٣ ساڵ و ٣ مانگ و ١٣ ڕۆژیدا.
٦- ئەسرین محەمەدی، لەدایكبووی ٢٠٠٦ لە سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
ساڵی ٢٠١٩ لە ١٣ ساڵیدا ڕفێندراوە و دواتر لە لایەن پەكەكەوە كوژراوە.
٧- ئەمەل عەبدۆ، لەدایكبووی ٢٠٠٥ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢٠١٧ لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ڕفێندراوە.
٨- دیاری فوئاد ئەحمەد، لەدایكبووی ٢٠٠٥ لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٠ و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕفێندراوە.
٩- رێناز تاهیر تیلۆ، لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٥
لە ڕۆژی ١٥ی ٨ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕفێندراوە.
١٠- جاكلین محەمەد ئەیوب، لەدایكبووی ٢٠٠٦ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
ڕۆژی ٧ی ٧ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ڕفێندراوە.
١١- ئەحلام موسلیم حوسێن، لەدایكبووی ٢٠٠٦ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١١ی ٧ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ڕفێندراوە.
١٢- هێلین فەهد غەیبی، لەدایكبووی ٢٠٠٦ لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١٧ی ٦ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕفێندراوە.
١٣- كەوسەر عەلی عەبدوڵا، لەدایكبووی ١٠ی ١ی ٢٠٠٥ لە گرێسپی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١ی ٨ی ٢٠١٩ ڕفێندراوە لە تەمەنی ١٤ ساڵ و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژیدا.
١٤- لیندا عەبدولباقی خەلەف، لەدایكبووی ١٤ی ٦ی ٢٠٠٥ لە تەلكەرەم لە ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢ی ٧ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵ و ١٨ ڕۆژیدا ڕفێندراوە.
١٥- غەزەل محەمەد مستەفا عیسۆ، لەدایكبووی ٢٠٠٥ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١١ی ٧ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕفێندراوە.
١٦- جودی عەدنان محەمەد، لەدایكبووی ٢٠٠٦، قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢ی ٧ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ڕفێندراوە.
١٧- دژوار خەلیل جومعە، لەدایكبووی ٢٠ی ٨ی ٢٠٠٥ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٦ی ٧ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٤ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٦ رۆژیدا ڕفێندراوە.
١٨- فاتمەزەهرا رەزوان سەعید، لەدایكبووی ٣ی ٤ی ٢٠٠٥ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١٣ی ٦ی ٢٠٢٠ ڕفێندراوە لە تەمەنی ١٥ ساڵ و ٩ مانگ و ٣ رۆژیدا.
١٩- سەمیر عەبدولڕەحمان زینكی، لەدایكبووی ٢٠٠٥ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕفێندراوە.
٢٠- عیماد محەمەد حەمۆ، لەدایبكووی ١٢ی ٨ی ٢٠٠٤ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢ی ٢ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٥ ساڵ و پێنج مانگ و ٢١ ڕۆژیدا ڕفێندراوە.
٢١- جیهان شێخ محەمەد سلێمان، لەدایكبووی ٣١ی ١ی ٢٠٠٤ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ڕۆژی ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و سێ مانگ و ٢٩ رۆژیدا ڕفێندراوە.
٢٢- سەباح بیشۆ حەسۆ، لەدایكبووی ٢٠٠٤ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ٢٣ی پێنجی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ڕفێندراوە.
٢٣- لەیلی بۆزان رەمەزان، لەدایكبووی ١ی ١ی ٢٠٠٤ لە كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١١ی ٣ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و دوو مانگ و ١٠ ڕۆژیدا ڕفێندراوە.
٢٤- محەمەد عیسا مونیر، لەدایكبووی ١٢ی ٣ی ٢٠٠٣ی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
لە ١ی ٢ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٩ مانگ و ٢٠ ڕۆژیدا ڕفێندراوە.
٢٥- سەدرا عەبدول سەلام حاجی، لەدایبكووی ٢٣ی ١١ی ٢٠٠٣ لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان
ڕۆژی ٢ی ٢ی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و دوو مانگ و ١٠ ڕۆژیدا ڕفێندراوە.