وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند دیمهنێكى شارۆچكه‌ى (ئامێدى) له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئامێدی شارۆچكەیەكی دێرینه و لەسەر چیایەكی بەرز دروست كراوە، كە شێوەكەی بازنەییە و لە شێوەی قەڵا دایە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئامێدی بە دووریی 90 كیلۆمه‌تر دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆك، چەند شوێنێكی شوێنەواری لەسەر قەڵای ئامێدی هەن وەك: دەرگای كۆنی ئامێدی و منارەی گەورە و قوبە و دەروازەی زەردەشتی و چەند شوێنی دیكه.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى باس له‌وه‌ش ده‌كات، شوێنەواری مەدرەسەی قوبەهان و هاوینگەی سۆلاڤ دەكەونە دامێنی بەشی باكووری ڕۆژئاوای ئامێدی.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، ئامێدی ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشە و گەشتیارێكی زۆر لە وەرزە گەشتیارییەكاندا سەردانی دەكەن، ئەمەش بەهۆی سروشتە جوانەكەی ناوچەكە.