پەیجی فەرمی کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی هاتوچۆی لە شەقامی نێو بازاڕی شاری هەولێر بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی1ی2021، روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر کە بۆ دواوە دەگەرێتەوە لە هاووڵاتییەک دەدات، بەڵام زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی هاووڵاتییەکە بڵاونەکراوەتەوە.