ئەمڕۆ یەکشەممە 3-1-2021، دەیان هەزار چەکدار و لایەنگری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانێکی فراوانیان لە بەغدا ساز کرد، کە تێیدا سەرکۆنەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییان کرد.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی کاروانێکی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی ئێرانی و حەشدی شەعبی، کوژران.