سەرەڕای بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو کەسانەی کە چوونەتە ناو لیستی ملیاردێرەکانی 2020، نزیکەى 31%ی زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بلۆمبێرگ، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020دا، بەڵام دەوڵەمەنترین کەسەکانی جیھان قازانجی بەرچاویان خستووەتەتە سەر سامان و داهاتەکانیان.
بەپێی ئەو لیستە سامانی ئەو کەسانەی کە چوونەتە ناو لیستی ملیاردێرەکانی 2020، نزیکەى 31%ی زیادی کردووە. ئەمەش بە بەرزترین رێژەی ھەشت ساڵی رابردوو ئەژمار دەکرێت.
پێنج ناوی یەکەمی لیستەکە خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار سامانن کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- دامەزرێنەری ئەمازۆن جێف بێزۆس خاوەنی 190 ملیار دۆلار.
- بەڕێوەبەری باڵای تێسلا و سپەیس ئێکس ئیلۆن ماسک 170 ملیار دۆلار.
- دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت بێڵ گەیتس 132 ملیار دۆلار.
- بازرگانی فەڕەنسی بێرنارد ئارنۆڵد 114 ملیار دۆلار.
- دامەزرێنەری فەیسبووک مارک زوکەربێرگ خاوەنی 104 ملیار دۆلارە.
لە کۆی 10 ناوی یەکەمی لیستەکەدا ھەشتیان خاوەنی کۆمپانیای تەکنۆلۆژیان و ئەوەش بیندراوە بێزۆس و ماسک کە لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی لیستەکەدان کۆی گشتی 217 ملیار دۆلاریان خستووەتە سەر سامانەکانیان.