پێشنیاری وازلێهێنان له رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) له‌لایه‌ن هیندستان و ئه‌فریقیای باشوور و ئه‌ندامانی تر.
له‌لایه‌ن بیاجێندرا ناڤنیت, بالیۆز و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی هیندستان له رێكخراوی بازرگانی جیهانی (WTO)
پێشنیارێكی هیندستان و ئه‌فریقیای باشوور و هه‌شت وڵاتی دیكه, داوای له رێكخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) ده‌كه‌ن بۆ لێخۆشبوو‌ن له ووڵاتانی ئه‌ندام له سه‌پاندنی هه‌ندێك له داهێناننامهكان و مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی فكری (IP) دیكه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) رێكخراوه‌كه كه ناسراوه به (TRIPS) , بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. ئه‌مه بۆ دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی فكری فراوانبوونی خێرای دروستكردنی ڤاكسینی كۆڤید-19 و چاره‌سه‌ركردنه‌كانی سنووردار ناكات. له‌كاتێكدا كه چه‌ند ئه‌ندامێك نیگه‌رانییان ده‌رباره‌ی پێشنیاره‌كه ده‌ربڕیوه, رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ندامێتی رێكخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) پشتگیری پێشنیاره‌كه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پشتگیری جۆره‌ها رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاژانسه فره لایه‌نه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی جیهانی وه‌رگرتووه.
كاته بێوێنه‌كان كه هاوشێوه‌یان نه‌بووه پێویست به رێوشوێنی نائاسایی ده‌كات. ئێمه ئه‌وه‌مان له داخستنی توندوتۆڵ بینی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. وه‌ك ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی, له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2020 له بڵاوكراوه‌كه‌ی دا ده‌رباره‌ی ئاسۆی ئابووری جیهانی ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه "...به‌هه‌رحاڵ , مه‌ترسی روودانی ئه‌نجامی گه‌شه‌ی خراپتر له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت هێشتا گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه زیندووبوویه‌وه ئه‌وا پێشكه‌وتنی چاره‌سه‌رییه‌كان و ڤاكسینه‌كان هێواشتره له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت, له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و داخستنی توندتر" دۆخه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت لێڵتر بێت له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت, ئێمه به‌رله‌وه 7% داهاتی ئابووریمان له‌ده‌ست داوه به بڕی زیاتر له 6 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له سیناریۆی بنه‌ڕه‌تی پێشبینیكراو له ساڵی 2019. ئه‌مه واتای زیانێكه به‌بڕی زیاتر له 6 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له كۆی گشتی داهاتی ناوخۆیی جیهانی. ته‌نانه‌ت رێژه‌ی 1% له باشبوونی كۆی گشتی داهاتی ناوخۆیی له سیناریۆی بنه‌ڕه‌تی پێشبینیكراو بڕی زیاتر له 800 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خاته‌سه‌ر داهاتی جیهانی, به دڵنییایه‌وه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان داواكاری كه‌متری لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ كه‌رتێكی ئابوری له‌سه‌ر حسابی وازلێهێنان.
ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان له كاتی گونجاو‌دا وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره كار ده‌كات بۆ داواكاری بووژانه‌وه‌ی ئابووری. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤاكسینه سه‌ركه‌وتووه‌كان, چه‌ند هیوایه‌ك له ئاسۆدا ده‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام ئه‌مه چۆن به‌ده‌ستده‌هێنرێت و به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ دانیشتوانی جیهان؟ پرسیاره سه‌ره‌كی یه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا بای ئه‌وه‌نده ڤاكسینی كۆڤید-19 هه‌یه. هه‌روه‌ك شته‌كان ده‌رده‌كه‌ون, ته‌نانه‌ت گه‌شبینترین سیناریۆكان له‌مڕۆدا ناتوانێت ڤاكسینی كۆڤید -19 و چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ده‌ستبهێنرێت بۆ زۆرینه‌ی دانیشتوان, له ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و هه‌روه‌ها ووڵاته هه‌ژاره‌كان له كۆتایی ساڵی 2021.
گشت ئه‌ندامانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) رێككه‌وتوون له‌سه‌ر یه‌ك حساب كه پێویستیه‌كی به‌په‌له هه‌یه بۆ زیادكردنی توانای دروستكردنی ڤاكسینه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستییه جیهانی یه گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌كان. پێشنیاری وازلێهێنان له رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) ده‌یه‌وێت ئه‌م پێداویستییه جێبه‌جێ بكات له‌رێگه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی كه به‌ربه‌سته‌كانی خاوه‌ندارێتی فكری نایهنهسهر رێگه‌ی ئه‌م زیادبوونه‌ی توانای دروستكردن.
بۆچی ئه‌م نهرمییانهی كه هه‌ن به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) به‌س نین؟
ئه‌م نهرمییانهی كه هه‌ن به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) گونجاو نین چونكه ئه‌مانه دیزاین نه‌كراون بۆ ره‌چاوكردنی په‌تاكان. مۆڵه‌ته بهزۆرهكان به‌پێی ووڵاتان به‌پێی كه‌یسه‌كان ده‌رچوونه و به‌پێی بنه‌ماكانی به‌رهه‌مه‌كان, له‌كاتێكدا هه‌ر یاسادانانێكی رژێمی خاوه‌ندارێتی فكری ده‌بێت مۆڵه‌ته به‌زۆره جیاكان ده‌ربكات , به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به‌دیهێنانی هاوكاری له‌نێو ووڵاتان زۆر قورسه. له‌كاتێكدا ئێمه هانی به‌كارهێنانی نه‌رمێتی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) ده‌ده‌ین, هه‌مان شت جێبه‌جێكردنی زۆر قورسه و كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت. به‌مه‌ش, ته‌نها به‌كارهێنانیان ناتوانێت له‌كاتی گونجاو‌دا به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌هه‌مان شێوه, ئێمه پێشكه‌وتنێكی هانده‌رمان نه‌بینیووه له كۆی گه‌یشتن به ته‌كنه‌لۆژیای كۆڤید-19 ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) یان ده‌ستپێشخه‌ری C-TAP كه هانی به‌شداریكردنی خۆبه‌خشانه‌ی خاوه‌ندارێتی و فكری و ته‌كنه‌لۆژیا و داتاكان ده‌دات بۆ پشتگیری كردنی هاوبه‌شیكردنی جیهانی بۆ زیادكردنی دروستكردنی به‌رهه‌مه پزیشكییه‌كانی كۆڤید-19 و مۆڵه‌ته خۆبه‌خشه‌كان, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌شبن به‌ڵام بهنهێنین . مه‌رجه‌كانیان رۆشن و شه‌فاف نین. مه‌وداكانیان سنووردارن بۆ بڕی دیاریكراو یان بۆ گروپێكی لاوه‌كی له ووڵاتان, له‌به‌ر ئه‌مه, هانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ده‌ن زیاتر له هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی.
بۆچی پێویستیه‌ك هه‌یه بۆ تپَپهڕاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئێستای هاریكاری جیهانی؟
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك میكانیزمی COVAX و گوڕپێدهری ACT نه‌گونجاون بۆ دابینكردنی پێداویستییه زه‌به‌لاحه‌كانی 7,8 ملیار كه‌س.
ئامانج له ده‌ستپێشخه‌ری ACT-A بریتی یه له كڕینی 2 ملیار ژه‌مه ڤاكسین له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵی داهاتوو و دابه‌شكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له جیهاندا. به رێجیمهكی دوو ژه‌می, هه‌رچۆنێك بێت, ئه‌مه ته‌نها 1 ملیار كه‌س داده‌پۆشێت. كه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ACT-A به‌ته‌واوه‌تیش پاره درا (تمویل) و سه‌ركه‌وتوو بێت, كه ئه‌مه كێشه‌كه نی یه له حاڵی ئێستادا, ئه‌وا بای ئه‌وه‌نده ڤاكسین نی یه بۆ زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان.
ئه‌زموونی رابردوو
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م په‌تایه‌ی ئێستا, ئێمه بینیمان كه ره‌فه‌كان به‌تاڵ كران له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسك و ئامێره‌كانی پاراستنی كه‌سی و پاككه‌ره‌وه و ده‌ستكێش و مادده سه‌ره‌كیه‌كانی ڤایرۆسی كۆڤید-19یان دهستپێگهیشت, ئه‌و ماددانه‌ی كه ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌جێ پێویستیان پێ نه‌بوو. له ئه‌نجام دا نابێت هه‌مان شت رووبدات بۆ ڤاكسینه‌كان, جیهان توانی دروستكردنی پێویستییه‌كانی كۆڤید-19 چڕ بكاته‌وه چونكه به‌ربه‌ستی خاوه‌ندارێتی فكری بوونی نی یه كه رێگه بگرێت له‌مه. له ئێستادا, ئێمه پێویستیمان به هه‌مان كۆكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی فكری و لێزانین و كارامه‌یی هه‌یه بۆ زیادكردنی دروستكردنی ڤاكسینه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان, كه به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌هاتووه, ئه‌مه‌ش پێویست به وازلێهێنان ده‌كات. ئه‌مه په‌تایه‌كی نائاسایی یه, یه‌ك جار له ته‌مه‌ندا كه هاریكاری چه‌ندین خاوه‌ن پشكی كۆكرده‌وه. زانین و كارامه‌یی زانایان و لێكۆله‌ران و شاره‌زا و پسپۆرانی ته‌ندروستی گشتی و زانكۆكان یارمه‌تی هاریكاریان دا به‌درێژایی ووڵات و پاره‌دانی گشتی زه‌به‌لاح كه پێشكه‌وتنی ڤاكسینه‌كانی ئاسان كرد له كاتێكی پێوانه‌یی دا و نه‌ك ته‌نها خاوه‌ندارێتی فكری.
به‌ره‌وپێش چوون
پێشنیاری وازلێهێنان له رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه بازرگانیه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتی فكری(TRIPS) وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گونجاو و به‌مه‌به‌سته بۆ حاڵه‌تی ناله‌باری نائاسایی ته‌ندروستی گشتی كه ئه‌مڕۆ جیهان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. ئه‌م وازلێهێنانه باشه له‌نێو به‌نده‌كانی مادده‌ی نۆیه‌می رێككه‌وتننامه‌ی مه‌راكش كه رێكخراوی بازرگانی جیهانی WTO دامه‌زراند. ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌وه‌ی كه ژیانی مرۆڤ له‌ده‌ست ناچێت به‌هۆی ده‌سپێگه‌یشتن به ڤاكسینه‌كان له‌كاتی خۆیدا. په‌یڕه‌وكردنی وازلێهێنانهكه هه‌روه‌ها متمانه‌ی رێكخراوی بازرگانی جیهانی WTO دووباره داده‌مه‌زرێنێته‌وه و ئه‌وه پیشان ده‌دات كه سیسته‌می بازرگانی فرهلاكان ده‌بێت په‌یوه‌ندیدار بێت و ده‌توانێت به‌دیبهێنرێت له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی WTO ره‌فتار بكه‌ن و وازلێهێنانهكه په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆ رزگاركردنی گیانه‌كان و یارمه‌تی ئابووری بدات له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر رێڕه‌وی بوژانه‌وه به‌خێرایی. له كاتی به‌رده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان, ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی بوو كه وای كرد به‌رده‌ست بێت به نرخی گونجاو كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی. مێژوو ده‌بێت ئێمه‌ی له‌یاد بێت به‌هۆی به‌رزترین پۆلێن‌كردن "AAA rating" . واتا بۆ به‌رده‌ستی و ده‌ستپێگه‌یشتن و نرخی گونجاو بۆ ڤاكسینه‌كانی كۆڤید-19 و چاره‌سه‌رییه‌كانی و نه‌ك بۆ یه‌ك پۆلێنكردنی تاك " A rating" ته‌نها بۆ به‌رده‌ستی. نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان كه‌متر له‌مه‌یان شایسته نییه.
*ئەم بابەتە لەسەر داوای كونسوڵخانەی هیندستان لە هەرێمی كوردستان وەك خۆی بڵاو كراوەتەوە.