لە یەك ڕۆژدا بایی 407 ملیۆن دۆلار ئەپڵیكەیشنی مۆبایل فرۆشرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە یەك ڕۆژدا بایی 407 ملیۆن دۆلار ئەپڵیكەیشنی مۆبایل فرۆشرا

بە پێی ئامارێكی جیهانی دەركەوتووە تەنها لە رۆژی 25ی دیسەمبەری ڕابردوودا دانیشتووانی جیهان بڕی 407 ملیۆن دۆلاریان لە دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایل خەرج كردووە.

ماڵپەڕی phonearena نووسیویەتی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ كڕینی ئەپەكان زۆر زیاتر بووە، زیادبوونەكەش بە ڕێژەی 27% بووە.

هەروەها ماڵپەڕەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لە رۆژەكانی كریسمسدا كڕینی ئەپڵیكەیشنەكان لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا بە بڕی 278.6 ملیۆن دۆلار بووە، لەسەر سیستەمی ئاندرۆیشدا 129 ملیۆن دۆلار بووە.

یەكێك لەو ئەپڵیكەیشنانەی كە ماڵپەرەكەی ناوی بردووە، (تیك تۆكە) و ئەمساڵ زۆرترین جار دابەزێنراوە، ئەم ئەپلیكەیشنە لەلایەن كۆمپانیای China ByteDance دروست كراوە و تەنها لە رۆژی 25ی دیسەمبەردا 4.7 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.