كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دیاردەیەكی نوێی جیۆلۆجی سەرنجی زانایانی رۆمانیای ڕاكێشا

لە شارێكی بچووكی ڕۆمانیا، دیاردەیەكی نائاسایی جیۆلۆجی لەسەر ژمارەیەك تاشە بەرد دروست بووە و سەرنجی زانایانی وڵاتەكەی راكێشاوە.

لە شاری كوستستی وڵاتی رۆمانیا گۆڕانكارییەكی جیۆلۆجی لە ژمارەیەك تاشەبەردی ناوچەكە ڕووی داوە، بەشێك لە تاشەبەردەكان لە شوێنی خۆیان جوڵاون و قەبارەی پێكهاتەكانیان گۆڕاوە.

گۆڤاری "Science Alert" كە گۆڤارێكی زانستی جیهانییە و راپۆرتێكی لەمبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی تاشەبەردەكانی شاری كوستستی لە ڕووی زانستییەوە پێیان دەگوترێ Trovants و هاوشێوەی بوونەوەرەكانی دیكەی سەر زەوی گەشەیان كردووە و لە شوێنی خۆیان جۆڵاون.

هەروەها گۆڤارەكە لە راپۆرتەكەدا نووسیویەتی گەشەكردنی تاشە بەردەكان لەو شارە دیاردەیەكی نائاسایی جیۆلۆجییە، بۆیە زاناكان و شارەزایانی بواری جیۆلۆجی سەریان لەم دیاردەیە سوڕماوە، بە تایبەت بۆ ئەو ناوچەی كە ئەو بەردانەی لێیە بووەتە بابەتی ڕۆژانەیان.

هەروەها گۆڤارەكە نووسیویەتی بەردەكان شێوەی جۆراجۆریان وەرگرتووە، هەندێكیان هاوشێوەی ئەشكەوتیان لێ هاتووە، هەندێكیان بەرزیان گەیشتووەتە 4.5 مەتر، تاكە شیكردنەوەی زانستیش كە لەسەر ئەو بەردانەوە كرابێت ئەوەیە كە پێدەچێت بەهۆی شوێنەواری بوومەلەرزەوە گۆڕانكاری لەو بەردانەوە دروست بووبێت.