لیژنەى گەشتوگوزاری پەرلەمان پڕۆژەیەک بۆ بەرەوپێشبردنى زیاتر کەرتى گەشتیارى لە کوردستان ئامادە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیژنەى گەشتوگوزاری پەرلەمان پڕۆژەیەک بۆ بەرەوپێشبردنى زیاتر کەرتى گەشتیارى لە کوردستان ئامادە دەکات

ئەندامێکى لیژنەى گەشتوگوزارى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند پڕۆژە یاسایەکیان ئامادە کردووە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و بوژانەوەى کەرتى گەشتیارى لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەى ئەو کەرتە بکەنە سەرچاوەی فرەچەشنکردنى داهات.

د. زێدان برادۆستى، ئەندامی لیژنەى شارەوانى و گەشتوگوزارى پەرلەمانى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بە هەماهەنگى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێمی کوردستان، پڕۆژە یاسایەکمان ئامادە کردووە بۆ بەرەوپێشبردن و بووژانەوەى کەرتى گەشتیارى لە هەرێمى کوردستان، چونکە کوردستان خاوەنى ناوچەیەکى لەبار و سەرچاوەیەکى گرنگى سروشتى و شوێنەوارییە بۆ راکێشانى ژمارەیەکى زیاترى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان".

راشیگەیاند: "ئامانج لە پڕۆژەکەمان فرەچەشنکردنى سەرچاوەى داهات و بەهێزکردنى ژێرخانى ئابوورى کوردستانە، بۆ ئەوەى بتوانین پشت بە سەرچاوە نا نەوتییەکان ببەستین بۆ دابینکردنى داهاتێکى زیاتر بۆ حکوومەت".

ئەوەشى خستەڕوو" لە ساڵى داهاتوو بە هەماهەنگى لەگەڵ کەسانى شارەزاى بوارى کەرتى گەشتیارى و دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێمی کوردستان، وۆرک شۆپێک رێک دەخەین بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى پڕۆژە یاساکە، چونکە خواستى ئێمە زیاترە لەوەى کە ئێستا هەیە، پاشان پڕۆژەکە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکرێت".