لایەنە شیعییەکان لە حوکمڕانیدا هەڵەی سوننەکان دووبارە دەکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لایەنە شیعییەکان لە حوکمڕانیدا هەڵەی سوننەکان دووبارە دەکەنەوە

د.دیندار نەجمان دۆسکی: ئەگەر هێزە شیعیەکان بۆ تەوافق نەگەڕێنەوە بە یەکجاری شکست دەهێنن لە حوکمڕانی عێراقدا

لایەنە شیعیەکان لە حوکمڕانیدا هەڵەی سوننەکان لە پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی دیکە دووبارە دەکەنەوە، سیاسەتوانێکی کوردیش ئاماژە بەوە دەدات ئەو سیستەمەی لە عێراق هەیە ئەگەر بۆ (تەوافق و تەوازن و شەراکەت) نەگەڕێتەوە، بەو شێوەیە ناتوانێ بەردەوام بێت و هاوشێوەی ڕژێمی پێشوو دەڕوخێت.

لەمبارەوە، سیاسەتوان، د.دینار نەجمان دۆسکی، بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق لە کۆنگرەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕێکەوتن کرا کە عێراقی نوێ لەسەر بنەمای (تەوافق و تەوازن و شەراکەت)، دابمەزرێ، ئەوەش لە دەستووردا جێگیر کرا، بەڵام هێزە شیعیەکان هێندەی پێنەچوو هەمان هەڵەی سوننەکانیان دووبارە کردەوە و کەوتنە پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان، تا گەیشتە ئەو ئاستەی لە ساڵی ٢٠١٤ بەیەکجاری بودجەی هەرێمی کوردستانیان بڕی، گووتیشی :”ئێستا گەندەڵی و قۆرخكاریی دەسەڵات و تائیفیەت، سێ بنەمای دیاری حكومڕانیی لایەنە شیعیەکان و شوێنی سێ بنەمامەی دامەزراندنی عێراقی نوێیان گرتووەتەوە، بەشێوەیەک مەفهومی نیشتمان و خاک و نەتەوە گۆڕاوە بە تائیفی دینی کە مەترسیدارترە لەوەی سوننەکان وەکو هێزی عەلمانی پێکهاتەکانی دیکەیان دەچەوساندەوە”.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو سیستەمەی لە عێراق هەیە ئەگەر بۆ (تەوافق و تەوازن و شەراکەت) نەگەڕێتەوە، بەو شێوەیە ناتوانێ بەردەوام بێت و هاوشێوەی ڕژێمی پێشوو دەڕوخێت، گووتی “ئەوەی دەبینرێ شیعەکان چوونەتەوە سەر هەمان ئەو ڕێچکەیەی کە سوننەکان وەکو رژێمی پێشوو کردویانە، ئەوەش ئەو عێراقە نیە کە ئەمریکیەکان دایانمەزراند کە وڵاتێکی دیموکراسی بێت و هەموو پێکهاتەکان وەکو هاووڵاتی هەست بە بوونی خۆیان بکەن”.

گووتیشی “ئەوەی دەبینرێ، عێراقێکی ناشرینی ئیقلیمی تائیفیە بەتەواوی مەفهومەکەی وەکو دەوڵەت گۆڕاوە بۆ قەوارەیەکی تائیفی کە هیچ موستەقبەلێک لەو وڵاتەدا بۆ کورد نیە”.