محەمەد بن راشد یاسای بودجەی 2021ـی دوبەی پەسەند دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

محەمەد بن راشد یاسای بودجەی 2021ـی دوبەی پەسەند دەکات

حاکمی ئیمارەتی دوبەی لە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو یاسای بودجەی گشتیی دوبەی بۆ ساڵی 2021، پەسەند دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیمارات، محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، یاسای بودجەی دوبەی پەسەند کردووە.

بودجەی دوبەی بۆ ساڵی 2021 بە بڕی لە 57 ملیار و یەک ملیۆن درهەمی ئیماراتی (زیاتر لە 15 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار)، دیاری کراوە.