چین هەشت ساڵی تر دەبێتە خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چین هەشت ساڵی تر دەبێتە خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان

بەپێی توێژینەوەی دامەزراوەیەكی ئابووریی جیهانی، لە ساڵی 2028دا وڵاتی چین لە ڕووی ئابوورییەوە دەبێتە بەهێزترین وڵاتی جیهان.

دامەزراوەی ئابووری و كاری جیهانی لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا ئاشكرای كردووە كە ململانێی نێوان ئەمریكا و چین لەسەر سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر جیهاندا بەردەوامە، هاتنی پەتای كۆرۆناش ئەوەی سەلماند كە چین دەتوانێ مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ قەیرانەكان بكات.

ئەم دامەزراوەیە پێشبینی دەكات تێكڕای گەشەكردنی ئابووری لە وڵاتی چین لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا بە ڕێژەی 4.5% بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەو گەشەكردنە لە ئابووریی ئەمریكادا ڕوونادات.

دامەزراوەكە پێیوایە وڵاتی ژاپۆنیش لە دوای ئەمریكا و چین، دەچێتە ریزبەندی سێیەمین وڵات لە ڕووی هێزی ئابوورییەوە، هیندستانیش دەبێتە چوارەمین زلهێزی ئابووریی جیهان.