باڵوێزخانەی تورکیا ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵوێزخانەی تورکیا ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بڵاو دەکاتەوە

باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بە نیازن سەردانی تورکیا بکەن، بڵاو دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا، باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا رایگەیاندووە، دەبێ هەموو ئەو کەسانەی لەرێگاکانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی سەردانی تورکیا دەکەن، 72 کاتژمێر بەر لە گەشتەکەیان پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا (SARS-CoV-2PCR) بکەن و ئەنجامەکەش نێگەتیڤ بێت.

ئەو بڕیارە لە رۆژی 30-12-2020ـەوە تا رۆژی 1-3-2021 جێبەجێ دەکرێت.

ئەو گەشتیارەی بەڕێگای ئاسمانییەوە بچێتە تورکیا و ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنای نەبێ، ناتوانێ لە فڕۆکە دابەزێت.

لەبارەی ئەوانەی بەڕێگای وشکانییەوە گەشتی تورکیا دەکەن و ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنایان نییە، لەو شوێنانە کەرەنتین دەکرێن، کە خۆیان دیاری دەکەن و ئەگەر هیچ شوێنێکیشیان نەبێ، ئەوا حکوومەتی تورکیا دەیانخاتە شوێنێک، کە خۆی دیاری دەکات.

ئەو گەشتیارانەی ئەنجامی نێگەتیڤیان نییە و لە دەروقازە سنوورییە ووشکانییەکانەوە دەچنە تورکیا، ماوەی حەوت رۆژ کەرەنتین دەکرێن و لە رۆژی حەوتەمدا پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت، ئەگەر ئەنجامەکە نێگەتیڤ بوو، ئەوا رێگایان پێدەدرێت بچنە ناو شارەکانی تورکیا.