بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سووڕی مانگانە ئەم کارە بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سووڕی مانگانە ئەم کارە بکە

 

خانمان لە کاتی نزیکبوونەوە لە سووڕی مانگانە، لە رووی دەروونییەوە دەشڵەژێن و تووشی خەمۆکی دەبن. بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، ئەم حاڵەتە زۆر ئاساییە و لە ئەنجامی تێکچوون و ناڕێکیی هۆرمۆنەکان سەرهەڵدەدات.

پزیشکانی بواری ژنان سەبارەت بەم بابەتە بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونی دەکەنەوە، 7- 10 رۆژ پێش سووڕی مانگانە، خانمان تووشی ئەم حاڵەتە دەروونییە ناخۆشە دەبن. وێڕای ئەمە، ئێش و ئازارێکی زۆریشیان هەیە، بۆیە بۆ کەمبوونەوی ئێش و ئازارەکانی رۆژانی پێش سووڕی مانگانەت، پێویستە ئاو زۆر بخۆیتەوە، هەروەها حەفتەی 2 جار سوود لە خواردنەوەی چای رەزیانە وەربگری. جێ باسە؛ گیای رەزیانە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر ڕێکبوونی هۆرمۆنەکانی خانمان و کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری سووڕی مانگانە.