شاندێكی ناوەندی ڕەوەندی كورد لە سوید، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد و لەلایەن فرێدریک مالم بەرپرسی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی سوید و کوردستان پێشوازییان لێ كرا.
لە کۆبوونەوەیەكدا باس لە چەندین پرسی گرنگ کرا، لەوانەش مافی ڕەوای گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و پێویستی پشتیوانی زیاتری سوید لە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کە بارودۆخێکی نالەباری لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەدا بەسەردا سەپاوە.
هەروەها بە تایبەتییش داوای پشتیوانی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان کرا، کە وڵاتانی ناوچەكە لەم ماوەی دواییدا زیاتر لە جاران لە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی دان.