ئەشكەوتی كونەبا، كەوتووەتەتە بناری شاخی "گوڵان" و ڕوو بە شاری دەربەندیخان و ئەشكەوتەكە تەنیا ڕێگایەکی چوونە ژوورەوەی هەیە و پاشان لە ناوەوە ڕێگاکە بە ئاراستەی باكوورو باشووردا دابەش بووە و ڕێگەی باكوور درێژییەكەی زیاترە و بریتییە لە چەند ڕێگایەكی جیاواز.
ئەم ئەشكەوتە پێكهاتەیەكی سرووشتییە و پێكهاتەی ناوەوەی بەرد و كلس و خۆڵە کە لە ئەنجامی بوونی ڕادەی زۆریی شێ و ئاو بە پێكهاتەیەكی کلسی بەردین داپۆشراوە و ناوەوەی ئەشكەوتەكەی كردووە بە دیمەنێکی جوان و درەوشاوەی ناوازە و ڕەنگاڵە.
بەردە كلسینەكانی ناو ئەشکەوتی کونەبا، دیمەنێکی ڕەنگاوڕەنگی جیاواز لە یەكن و ئەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و شوێنەوارناسان و بەردەوام سەردانی دەکەن.